ناکۆکییەکانی نێوان مالکی و خەزعەلی ھەڕەشە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی دەکات

2022-11-28   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ناکۆکییەکانی نێوان نوری مالکی و قەیس خەزعەلی بووەتە ھەڕەشە لەسەر چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان.

بە پێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، کێشە و ناکۆکییەکی زۆر لەنێوان نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەھلی حەق درووستبووە، بە تایبەتیش لەسەر پۆست و دەسەڵاتەکان کە پێشتر بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ، ھەردوولا رێککەوتنیان لەسەر کردووە.

جەختیشکراوەتەوە، ناکۆکییەکە زیاتر لەسەر ئەوەیە کە مالکی دەیەوێت ببێتە جێگری سەرۆک کۆمار و خەزعەلیش ھەوڵدەدات دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بخاتە ژێر دەسەڵاتییەوە.

سەرچاوەکان باس لەوەشدەکەن، ناکۆکییەکانی نێوان مالکی و خەزعەلی ھەڕەشەیەکی جددییە لەسەر چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان، چونکە ھەردووکیان دوو سەرکردەی سەرەکی ھاوپەیمانییەکەن.