سودانی و فەرماندەی نێردەی ناتۆ لە عێراق کۆبوونەوە

2022-11-27   |  
فۆتۆ: 
هەژار
فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە ناتۆ دەکات ھاوکارییە ئەمنییەکانی بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق زیاتر بکات.

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لەگەڵ فەریق جیۆڤانی ئەیانۆچی فەرماندەی نێردەی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناتۆ لە عێراق کۆبووەوە و باس لەوە کرا لەسەر ئەرکی نێردەی ناتۆ، چوارچێوەی ھاوکاری ئەمنی و سەربازیی نێوان ناتۆ و عێراق زیاتر بەرەوپێش ببرێت بەتایبەتی راوێژ و مەشق و پێشخستنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆر.

فەرماندەی نێردەی ناتۆش لە عێراق وتی، بەردەوام دەبن لەسەر ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ ھەموو دەزگا ئەمنییەکان لەچوارچێوەی ئەرک و کارەکانیدا، بەتایبەتی بەھێزکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.