وەزارەتی گەیاندنی عێراق کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و مۆبایل ئاگادار دەکاتەوە، سەرەتای مانگی داھاتوو پابەندبن بە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل.
وەزارەتی گەیاندنی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی ھەموو کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت و گەیاندن کردووە، داوا دەکات لە ١/١٢/٢٠٢٢ نرخی کارتی ئینتەرنێت و مۆبایل بەڕێژەی ٢٠% کەمبکەنەوە.
راشیگەیاندوە، پێویستە ھەموو کۆمپانیاکان پابەندبن بە بڕیاری کەمکردنوەی نرخی کارتەکانیان، ھەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بڕیارەکە بکات و جێبەجێی نەکات، رێکاری یاسایی لەبەرامبەری دەگیرێتەبەر.