لە بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٧٥ دۆلار دەخەمڵێنرێت

2022-11-25   |  
فۆتۆ: 
هادی
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە، حکومەت ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ ئامادەکردنی رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق کردوە، بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژەیاساکە بگاتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و ئاڕاستەی لیژنە پەیوەندیدارەکان بکرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، چاوەڕوان دەکرێت نرخی بەرمیلێک نەوت لە بودجەدا بە ٧٥ دۆلار بخەمڵێنرێت، ئەوەش داھاتی گشتی دەبێتە ١٢٧ تریلیۆن دینار.


وتیشی، لەچەند ساڵی داھاتودا عێراق بە ھاوکاری کۆمپانیا جیھانیەکان دەبێتە یەکێک لە باشترین وڵاتانی بەرھەمێنەر و ھەناردەکاری نەوت لەسەر ئاستی جیھان، جەختیشیکردەوە، قەیرانی ئابوری لە عێراق کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بەھۆی دابەزینی بەھای نەوت دروستبوو، ھۆکاری سەرەکی بوو بۆ پەکخستنی پلانی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت.