پەرلەمانی روسیا ھەمواری یاسای قەدەغەکردنی بانگەشەی بۆ ھاوڕەگەزخوازی پەسەندکرد

2022-11-25   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پەرلەمانی روسیا یاسای قەدەغەکردنی بانگەشەی بۆ ھاورەگەخوازی فراوان دەکات، پەرلەمانی ئەوروپاش رەخنەی لە پەرلەمانی روسیا دەگرێت و دەڵێت، ئەو جۆرە یاسایانە ھاندەر دەبن بۆ ترس لە ھاورەگەزخوازی و سەرکوتکردنی ئازادییەکان.

پەرلەمانی روسیا بە زۆرینەی دەنگ ھەمواری یاسای قەدەغەی بانگەشە بۆ ھاورەگەزخوازی پەسەندکرد و ھەر جۆرە بانگەشەیەکی بۆ پەیوەندی رەگەزی نا ئاسایی لە کۆمەڵگە و  راگەیاندنەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کتێب و فیلمەکاندا قەدەغەکرد.

ڤیاچیسلاڤ ڤۆلۆدین سەرۆکی دۆما رایگەیاند، بانگەشە بۆ پەیوەندی رەگەزی نایاسایی و گۆڕینی رەگەز قەدەغەکراوەو ھەر کەسێک سەرپێچی بکات ( ١٦٠) ھەزار یۆرۆ سزا دەدرێت.

پەرلەمانی ئەوروپاش نیگەرانی خۆی لە یاساکەی پەرلەمانی روسیا دەربڕی و رایگەیاند، ئەو جۆرە یاسایانە ھاندەر دەبن بۆ ترس لە ھاورەگەزخوازی و سەرکوتکردنی وتاری رەخنەیی و جێگرەوە.