بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور و ناوەڕاست کە کار دەکاتە سەر ناچەکانی ھەرێم، شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ھەر بەپێی پێشبینییەکان بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی لەناکاو لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی زیاتر دەبێت، ئەو شەپۆلەش تا رۆژی یەک شەممە بەردەوام دەبێت.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستانیش داوا لە ھاووڵاتیان و خاوەن دەزگا و شوێنەکانی نزیک رووبار و چەم و سەرچاوە ئاوییەکان دەکات، ئامادەسازی پێویست وەربگرن و خۆیان و بەرژەوەندییەکانیان دوور بخەنەوە لەو ناوچانە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرچاوەکانی ئاوداواش لە بەرگری شارستانی و شارەوانییەکان دەکات لەیەکەم سەعاتەکانی باران بارین و دەسپتێکردنی لافاو لەوپەڕی ئامادە باشیدابن.