بەشی دەنگی زمانی کوردی لە وەرگێڕی گوگڵ چالاککرا

2022-11-23   |  
فۆتۆ: 
هادی
"بۆکان جاف"دامەرزێنەری کۆمەڵەی گوگڵ کراودسۆرس لە عێراق و ھەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، لەئیستادا کۆمپانیای گوگڵ بڕیاری بە رەسمی دانانی زمانی کوردی داوە، توانراوە زمانی کوردی شێوەزاری "سۆرانی" بەشێوەی رەسمی جێگیر بکرێت لە بەشی دەنگی گوگڵ کراودسۆرس.

وتیشی، پێوستیان بە ٧٠٠ سەعات دەنگی تۆمارکراو ھەیە تاوەکو بخرێتە ناو سیستمی دەنگی گوگڵەوە، لەئێستاشدا زمانی کوردی ھەنگاوێکی مێژوویی ناوە لەسەر ئاستی جیھان.

 

لە مانگی ٥ی ئەمساڵ کۆمپانیای گووگڵ بە فەرمی بڕیاریدا بە زیادکردنی ٢٤ زمانی دیکە بۆ بەشی وەرگێڕەکەی و یەکێک لەو زمانانە کوردی سۆرانی بوو، بەمەش ژمارەی ئەو زمانانەی کە وەرگێڕی گووگڵ پشتیوانییان دەکات دەبێتە ١٣٣ زمان.

وەرگێڕی گووگڵ، وەڕگێڕێکی خۆکردی بەخۆڕایی فرە زمانە و بەشێوەی ڕێنووس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەڕگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە  پێگە ئەلیکترۆنییەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان.