لە رانیە تەرمی ژنێک بە سووتاوی دۆزرایەوە

2022-11-23   |  
فۆتۆ: 
هادی
لە رانیە تەرمی ژنێک بە سوتاوی دۆزرایەوە و وتەبێژی پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردووە.

"شۆڕش ئیسماعیل"وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی چوارشەممە تەرمی ژنێک لەلایەن پۆلیسی راپەڕینەوە لەژێر گڵ دەرھێندراوەتەوە کە سوتێنراوە و ژێر گڵ خراوە.

وتیشی، بەھۆی زۆری سوتاویەکەی تەرمەکە نەناسراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە ، لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە، بەڵام تائیستا ھیچ کەسێک لەسەر ئەو روداوە دەستگیر نەکراوە.