وەزارەتی کارەبا: بەستنی پێوەری زیرەک بۆ ھاوبەشانی کارەبا لە قۆناغی کۆتاییدایە

2022-11-23   |  
فۆتۆ: 
هادی
بەستنی پێوەری زیرەک بۆ ھاوبەشانی لە قۆناغی کۆتایی دایە، وەزارەتی کارەبای ھەرێمیش رایگەیاند، ملیۆنێک و ٣٢٠ ھەزار پێوەر بەستراوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەوڵدراوە بە باشترین سیستەم سێکتەری کارەبا بەرەوپێش ببرێت، یەکێک لەو سیستەمانەی زۆرترین کاری پێدەکرێت و سەرکەووتو بوو سیستەمی پێوەری زیرەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ئێستا بەستنی پێوەری زیرەک بۆ ھاوبەشانی لە قۆناغی کۆتایی دایە و زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٢٠ ھەزار پێوەر بەستراوە و تەواوی ئەو گرفت و کێشانەش کە لە سەرەتای پڕۆژەکەوە بۆ ھاوبەشان دروست بوو چارەسەرکراون .

جەخت لەوەشکراوەتەوە، ئەو سیستمە بە ھیچ شێوەیەک خوێندنەوەی ھەڵەی تێدانییە و سەرپێچی و زیاد بەکارھێنانی کارەباش ڕاستەوخۆ ئەو سیستەمە قبوڵی ناکات، ئەوەش وایکردووە ھاوبەشانی کارەبا سوودمەندی یەکەم بن تێیدا.