وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری نوێی لەبارەی خوێندکارانی هەرێم لە ئێران دەرکرد

2022-11-23   |  
فۆتۆ: 
هادی
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم بەھۆی ناڕەزایەتیەکانی ئێران و پاراستنی ژیانی خوێندکارانی ھەرێم کە لە وڵاتی ئێران دەخوێنن، بڕیاریدا تا کۆتایی ئەم سیمستەرە مەرجی مانەوە بەشێوەی بەردەوام بۆ خوێندکاران لە وڵاتی ئێران ڕەچاو ناکرێت، ھەروەھا ئەو ماوەیەی خوێندکاران، کە لە ھەرێمی کوردستاندا بەسەری دەبەن، پێویستە لە داھاتودا قەرەبوی بکەنەوە، وەکو تەواوکەری ماوەی پێویستی مانەوە. لە بەشێکی تری بڕیارەکاندا ھاتووە، ھەر خوێندکارێک بیەوێت لەم کۆرسەدا خوێندنەکەی دوابخات، ڕێگەپێدراوە، بەڵام خوێندنی ئۆنلاین ڕێگەپێدراو نییە

.