لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لابردنی باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت زیان بە کۆمپانیاکانی پەیوەندی ناگەیەنێت و بە پلەی یەکەم سودی بۆ ھاووڵاتیان ھەیە لەبەرئەوەی ئەوان باجەکە دەدەن.
زەھرە بیجاری سەرۆکی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لابردنی باجی سەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بەھیچ جۆرێک زیان بە کۆمپانیاکانی پەیوەندی ناگەیەنێت، لەبەرئەوەی کۆمپانیاکان نرخی دیاریکراوی خۆیان وەردەگرن و ھاووڵاتیان بە پلەی یەکەم سودمەند دەبن بەو پێیەی ئەوان باجەکەیان دەدا.
وتیشی، لیژنەی پەیوەندییەکان لە یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران داوایکرد باجی سەر کارتی مۆبایل لاببرێت .