محەمەد شیاع سودانی گەیشتە کوەیت

2022-11-23   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی کوەیت دەکات و پرسە ئابووری و ئەمنییەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، گەیشتە کوەیت بڕیاروایە چاوی بە شێخ نەواف ئەحمەد جابری ئەمیری کوەیت و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە بکەوێت.

بەپێی زانیارییەکان، سودانی لە سەردانەکەیدا بۆ کوەیت پرسەکانی ھەماھەنگی ئابووری و وەبەرھەھێنان و وزە و ئاسایش و سنوورەکان، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.

رۆژی دووشەممە محەمەد شیاع سودانی لە یەکەمین سەردانیدا بۆ دەرەوە لە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئوردنی کرد و چاوی بە پاشای ئوردن کەوت و پەیوەندییەکانی بەغداد و عەمانیان تاوتوێ کرد.