حکومەتی عێراق باجی لە %٢٠ی لە سەر کۆمپانیاکانی تەلەفون و ئینتەرنێت ھەڵگرت

2022-11-22   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ نرخی پێشووی خۆی و بڕیارەکەش لە ١ی کانونی یەکەمەوە جێبەجێ دەکرێت.

ھەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیار دراوە بەلابردنی باجی لە %٢٠ لە سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، بەوەش نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەر نێت بە رێژەی لە %٢٠ دادەبەزێت و نرخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێش بڕیاری زیادکردنی نرخەکەی.

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق داوای لە ھاوڵاتیان کرد بە ھیچ شێوەیەکی پارەی زیادە بە فرۆشیاران نەدەن.