پرایس: دژی ھەر ھەنگاوێکی سەربازین کە سەروەری عێراق پێشێل بکات

2022-11-22   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
"نید پرایس" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات توندوتیژییەکان بۆ سەر عێراق و سوریا رابگرن.

"پرایس" راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێم و ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمریکا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیان دەکات. 

وتیشی، پێویستە توندوتیژییەکان لە سوریا رابگیرێن و ژیانی ھاووڵاتیان پارێزراوبێت و پشتیوانی ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش بکرێت.

ھەروەھا دژایەتی ئەمریکای بۆ ھەر ھەنگاوێکی سەربازی دەربڕی، کە سەروەری عێراق پێشێل دەکات.

راگەیەندراوەکەی "پرایس"، دوای بۆردومانە مووشەکی و درۆنییەکەی ئێران بوو بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان، کە بەھۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، ھەروەھا دژی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیایە لە رۆژئاوای کوردستان.