دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەلا ئەحمەد جبوری وەزیری پێشووی بارزگانی دەرکرد.
دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ لە بەغداد یاداشتێکی ئاراستەی ئەندامانی کۆنترۆڵی دادوەری و ھێزەکانی پۆلیس کردو فەرمانی کرد، بە پێی بڕگەکانی ماددەی ١٦٠ برگەی دوو،ساڵی ١٩٨٣، عەلا ئەحمەد حەسەن عوبێد جبوری وەزیری پێشووی بارزگانی دەستگیر بکەن و رووبەرووی دادگای بکەنەوە لەبەرئەوەی لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵەری دادی تایبەتمەندبە دۆسیەکانی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی سکاڵای لە سەر تۆمارکراوە.