دیمبیلی کەمپی ھەڵبژاردەی فەڕەنسای جێھێشت

2021-06-21   |  
عوسمان دیمبیلی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
عوسمان دیمبیلی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا ، کەمپی مەشق و راھێنانەکانی ھەڵبژاردەی فەڕەنسای جێھێشت و ناتوانێت بەشداری یارییەکانی داھاتووی وڵاتەکەی بکات لە یۆرۆی ٢٠٢٠ .

کەناڵی ئاڕ ئێم سی فەڕەنسا لە ھەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکراکردووە  ، کە ئەمڕۆ دووشەممە دیمبیلی بەھۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە لە ئەژنۆیدا لە یارییەکەی ھەنگاریا بۆماوەی سێ ھەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوە.


ئەستێرەکەی بارسێلۆنا لە کۆتا یاریی کەڵەشێرەکاندا بەرامبەر ھەنگاریا بۆ ماوەی ٣٠ دەقە یاریی کرد و توانی ئاستێکی باشیش لەو ماوەیەدا پێشکەش بکات ، بەڵام ھەر لەو یارییەدا تووشی پێکانەکەی بووە .
پێشتر دیدی دیشامپی راھێنەریان ئەوەی ئاشکراکردبوو کە دیمبیلی تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆیدا بەڵام ماوەی دوکەوتنەوەکەی باس نەکردبوو .


لە قۆناغی کۆمەڵەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی فەڕەنسا یەک یاریی ماوەو تیایدا رووبەڕووی ھەڵبژاردەی پورتوگال دەبێتەوە .