تەحسین خەفاجی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢٧٠ داعش کوژراون

2022-11-21   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٢٧٠ تیرۆریستی داعش کوژراون.

"تەحسین خەفاجی" وتەبێژی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند، ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ھێزە ئەمنییەکان سەرکەوتووبوون لە لەناوبردنی زیاتر لە ٢٧٠ تیرۆریستی داعش.

وتیشی، زیاتر لە ١٧٠ لەو تیرۆریستانە لەڕێی ھێزی ئاسمانییەوە کوژراون، ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر زانیاری ھەواڵگری و ئاژانسی ھەواڵگری توانیویانە ئەو تیرۆریستانە لەناوببەن.