"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانن لە توندوتیژی ھێزە ئەمنییەکانی ئێران دژی خۆپیشاندەران بە تایبەت لە شاری مھاباد.
"بلینکن" لە تویتێکدا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران رایگەیاندووە، لێپرسراوانی ئێران تونوتیژییەکانیان دژ بە خۆپیشاندەران زیادکردووە، بە تایبەت لە شاری مھاباد، ئەوەش نیگەرانیکردووە.
دەشڵێت، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە دەستیان ھەیە لە ئاڵۆزییەکان و پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەن.
خۆپیشاندانەکانی ئێران و شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامە و ماوەی دوو رۆژە لە شاری مھاباد توندوتیژی و پێشێلکاری گەورە بەرامبەر بە خۆپیشاندەران دەکرێت.