"بریت ماکگۆرک" رێکخەری کاروباری خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی ئاسایشی کۆشکی سپی داوادەکات تێکدانی سەقامگیری رۆژئاوای کوردستان رابگیرێت و پابەندی واشنتۆنیشی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سنورەکانی سوریا و تورکیا دووپاتکردەوە.
"ماکگۆرک" رایگەیاند، رەوشی رۆژئاوای کوردستان قورسە و ئەمریکاش ھیچ زانیارییەکی نییە سەبارەت بەو لایەنەی تەقینەوەکەی شاری ئیستەنبوڵی ئەنجامداوە.
"ماکگۆرک" داواشیکرد کۆتایی بە ناجێگیری سەقامگیری رۆژئاوای کوردستان بھێندرێت و پابەندی واشنتۆنیشی بۆ پاراستنی ئەمنیەتی سنورەکانی سوریا و تورکیا دووپاتکردەوە.
لێدوانەکەی "ماکگۆرک" لەدوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییە نوێیەکەی تورکیایە لە خاکی رۆژئاوای کوردستان و ناوی "چنگی شمشێر"ی لە ئۆپراسیۆنەکە ناوە.