راگەیەندراوی جی ٢٠: ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە قبوڵکراو نییە

2022-11-16   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
سەرکردەکانی لوتکەی جی ٢٠ رایانگەیاند، جەنگی ئۆکراین زیان بە ئابوری جیھان دەگەیەنێت و بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمیش لەلایەن روسیاوە قبوڵکراو نییە.

سەرکردەکانی لوتکەی جی ٢٠ لە راگەیەندراوی کۆتایی لوتکەکەدا ئاماژەیان بەوەدا، زۆرینەی ئامادەبووان ئیدانەی جەنگی ئۆکراینیان کرد، بەڵام رای جیاوازیش لەو بارەیەوە ھەبووە. 

جەختیشیانکردەوە لە گرنگی پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و رایانگەیاند، ھەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمیی لەلایەن روسیاوە قبوڵکراو نییە. ھەروەھا پێشوازییان لە دەستپێشخەری ھەناردەی دانەوێڵە لە دەریای رەش کرد.  
لە راگەیەندراوەکەدا روونیشیان کردووەتەوە، چاودێری ھەوڵەکان دەکەن بۆ ئەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما نەگەنە سەروو ١.٥ پلەی سیلیزی. 

لوتکەی جی ٢٠ لە دوورگەی بالی لە ئیندۆنیزیا بەڕێوەچوو، دوو رۆژی خایاند و سەرکردەکانی جیھان وتارەکانیان پێشکەش کرد.