ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە بەغدادە

2022-11-16   |  
فۆتۆ: 
لاڤە
"ئیسماعیل قائانی" فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران لە بەغدادە و چەند کۆوبونەوەیەکی داخراوی لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق ئەنجامداوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، "قائانی" چەند رۆژێکە لە بەغدادە و کۆبوونەوەی داخراوی لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق ئەنجامداوە، لە نێویاندا "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لە کۆبوونەوەکانیشدا، پرسە سیاسی و ئەمنییەکان و پشتیوانی تەواوی تاران بۆ حکومەتی نوێی عێراق لە سەرجەم بوارەکاندا دووپاتکراوەتەوە، ھەروەھا بۆردومانەکانی چەند رۆژی رابردووی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێم تاوتوێکراوە. 

سەردانەکەی "قائانی"، یەکەم سەردانە لە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی "سودانی" و دوای چەند سەعاتێکیش بووە لە بۆردومانەکانی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێمی کوردستان.