بڕی پێشبینیکراوی بودجەی ٢٠٢٣ی عێراق لەنێوان ١٢٥ بۆ ١٣٠ ملیار دۆلارە

2022-11-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق ئاشکرادەکرێت کە بەشێکی زۆری بۆ بواری وەبەرھێنان تەرخانکراوە.

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، بڕی پێشبینیکراوی بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ی عێراق لەنێوان ١٢٥ بۆ ١٣٠ ملیار دۆلارە و بەشێکی زۆریشی بۆ بواری وەبەرھێنان تەرخانکراوە کە دەکرێت بودجەی ٢٠٢٣ ناوبنرێت بودجەی وەبەرھێنان، کە ئەوەش بۆ قۆناغی ئێستای عێراق زۆر گرنگە، چونکە دەبێتە ھۆی بوژاندنەوەی ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانی عێراق بەگشتی و چینی ھەژار و کەمدەرامەتیش بە تایبەتی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣ ئەو بودجەیەیە کە عێراق پێویستیەتی و ئەگەر حکومەتیش جددی بێت، دەرفەتێکی گەورەیە بۆ ئەوەی زۆرترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکات، جەختیشیکردووەتەوە، سەرۆک وەزیران بەڵێنداوە لە بودجەی ٢٠٢٣دا جێگەی دامەزراندنی ٤٧ ھەزار پلەی وەزیفی بکاتەوە.