خوێندکارانی زانکۆی چەرموو خۆپیشاندانیان دەستپێکردەوە
2022-11-07
|
کوردسات نیوز
لە بەرامبەر پێنەدانی ناونیشانی زانستیی بە ھەندێک لە بەشەکانی زانکۆی چەرموو، خوێندکارانی زانکۆکە گردبونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و باسیان لەوە دەکرد پێشتریش چەندین خۆپیشاندانیان بۆ ئەو مەبەستە کردوە و بەڵێنیان پێدراوە ناونیشانی زانستییان پێبدرێت، بەڵام تائێستا داواکاری بەشێکی زانکۆکە جێبەجێ نەکراوە.
|