لە جیھاندا دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین دابەشکراوە

2021-06-21   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تاکو ئێستا لە ھەموو جیھاندا نزیکەی دوو ملیار و نیو ژەمە ڤاکسین دابەشکراوە و ژمارەی تووشبوونیش ١٧٩ ملیۆنی تێپەڕاندووە.

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی زانکۆی جۆنز ھۆبکینز، تاکو ئێستا لە ھەموو وڵات و ناوچەکانی جیھاندا دوو ملیار و ٦٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسین دابەشکراوە و ڤاکسینکردنیش لە ھەندێک وڵات بەتایبەت ئەمریکا بە خێراییەکی زۆر بەردەوامیی ھەیە.


بە گوێرەی دواین تۆمارە فەرمییەکانیش کە لە دەوڵەتەکانەوە وەگیراوە، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ١٧٩ ملیۆن و ٢٦٠ ھەزار کەس کە لەو ژمارەیە سێ ملیۆن و ٨٨٢ ھەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ١٦٣ ملیۆن و ٨٢٨ ھەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.