لە ژێر دروشمی گرتەیەک لە نیشتیمان فیستیڤاڵێکی فۆتۆگرافی بەڕێوەچوو

2021-06-20   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە ڕۆژی جیھانی پەنابەران، لە ژێر دروشمی (گرتەیەک لە نیشتیمان)، فیستیڤاڵێکی فۆتۆگرافی لە ئەمنەسورەکەی سلێمانی کرایەوە.

فێستیڤاڵەکە وێنەگرانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای کۆکردەوە. تێیدا ١٣٥ فۆتۆی ٢٠ فۆتۆگرافەر نمایش کرابوو، بە سپۆنسەری دەزگای مرۆیی مام و بە ھاوکاری یەکێتی وێنەگرانی عێراق و کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان- لقی سلێمانی فێستیڤاڵەکە ڕێکخرا، بڕیارە فێستیڤاڵەکە دوو ڕۆژ بخایەنێت.