داھاتی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ٤١ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

2021-04-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٤١ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبووە و بە بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو داھاتی بە ڕێژەی ١٩% زیادی کردووە و لە ساڵی ٢٠١٨ وە بەرزترین ئاستی داھاتی تۆمارکراوی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە.

بەشی کلاودی مایکرۆسۆفت بڕی ١٥ ملیار دۆلار داھاتی ھەبووە و قازانجی مایکرۆسۆفت لەو داھاتەی بڵاویکردۆتەوە ١٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت جگە لە دروستکردنی پارچەی کۆمپیوتەر و دانانی بەرنامەی کۆمپیوتەر کۆمەڵێک خزمەتگوزاری تر پێشکەش دەکات وەک تۆڕی کۆمەڵایەتی لینکدئین، کە داھاتی لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ٢٣% بەرزبووەتەوە.