پوتن: لە دوو ھەفتەدا ھەڵمەتی کۆکردنەوەی سەرباز کۆتاییدێت

2022-10-15   |  
فۆتۆ: 
رێبوار
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا رایگەیاند، ھەڵمەتی کۆکردنەوەی سەرباز کە لە مانگی ئەیلولی رابردوو راگەیەنرا، لە ماوەی دوو ھەفتەدا کۆتایی دێت.

پوتن لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان راگەیاند، ھەڵمەتی کۆکردنەوەی سەرباز بۆ جەنگی ئۆکراین بەمنزیکانە کۆتایی دێت و لەماوەی دوو ھەفتەدا تەواو دەبێت.

وتیشی، تا ئێستا ٢٢٠ ھەزار سەربازی یەدەگ لە کۆی ٣٠٠ ھەزار سەرباز کە ھەڵمەتەکە دەیانگرێتەوە، بانگکراونەتەوە و تا داھاتوویەکی پێشبینی کراو، پێویستیان بە فراوانکردنی ھەڵمەتی کۆکردنەوەی سەرباز نابێت.

سەرۆکی روسیا لە ٢١ی ئەیلولی رابردوو ھەڵمەتی کۆکردنەوەی سەربازی بۆ جەنگی ئۆکراین راگەیاند و داوایکرد ٣٠٠ ھەزار سەربازی یەدەگ بۆ خزمەتی سەربازی بانگبکرێنەوە.