بەھای لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی

2022-10-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لیرەی تورکی کەوتووەتە ژێر فشارێکی زیاترەوە، بەھۆی بەرزبونەوەی رێژەی ھەڵاوسان و کەمکردنەوەی سودی بانکی لەلایەن ئەردۆغانەوە.

ئابووریناسان پێشبینی دەکەن ھەڵاوسان بەرز ببێتەوە و لە ساڵی داھاتوودا بەھای لیرە ئەوەندەی دیکە دابەزێت بەھۆی سیاسەتی کەمکردنەوەی سود بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان.

جەی پی مۆرگان کە بانکێکی جیھانییە ھۆشداری دەداتە بەرپرسانی تورکیا کە ھەڵاوسان لە ئاستێکی زۆر بەرزدا دەمێنێتەوە،  تا سیاسەتی دراوەکەی ئاسایی دەبێتەوە داوای لێدەکات رێژەی سود بەرزبکاتەوە.

بانکەکە راشیگەیاندووە، ھێزەکانی پاشەکشەی جیھانی، و کاریگەری لەسەر کاڵاکان، و خێرایی دابەزینی بەھای لیرە لە ھۆکارە سەرەکییەکان دەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ھەڵاوسان.

ھەروەھا جەی پی مۆرگان ئەوە دووپاتدەکاتەوە، ھەڵاوسان لە تورکیا بەردەوام دەبێت لە بەرز دەبێتەوە و بەھای لیرەش بەردەوام دەبێت لە دابەزین.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی گردبوونەوەیەکدا لە پارێزگای بالیکسیر لە رۆژئاوای تورکیا رایگەیاند، کەمکردنەوەی رێژەی سود بەردەوام دەبێت.

ئەردۆغان سوێندی خوارد بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی رێژەی سود لە سیاسەتەکەیدا تا ئەو کاتەی لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوو مانگی رابردوودا بە دوو رێژەوە بازاڕەکانی تووشی سەرسوڕمان کرد.

ھەڵاوسان لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە بەرزبووەتەوە، بەھۆی ئەوەی نرخی لیرە لەدوای کەمکردنەوەی رێژەی بانکی ناوەندی لاواز بووە.

بانکی ناوەندی تورکیا لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو رێژەی سودی بە رێژەی ١٠٠ خاڵ کەمکردەوە، و سەرەڕای ئەوەی ھەڵاوسان لەسەدا ٨٣ ی تێپەڕاندووە.

بەپێی لێدوانەکانی ئەردۆغان، پێویستە رێژەی سوود بەلایەنی کەمەوە ٣% کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی بگاتە ٩% بە بەراورد بە رێژەی ١٢%ی ئێستا.

ھاوکات، داتای باڵانسی بازرگانی تورکیا بڵاوکرایەوە، ئەنقەرە زۆرترین کورتھێنانی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردووە، و لەسەدا ١٦٠ زیادیکردووە.