ناسا: ماوەی چەند ڕۆژێکە تەلسکۆبی ھەبڵ لە کار وەستاوە

2021-06-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاژانسی فڕۆکەوانی و ئاسمانی ئەمریکا (ناسا) ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە تەلسکۆبی ھەبڵ لە کارکردن وەستاوە و ھەوڵەکانیان بۆ بەکارخستنەوەی بەردەوامە.

ناسا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، تەلسکۆبی ھەبڵ کە ماوەی ٣٠ ساڵە کاری وێنەگرتن و پشکنین و دۆزینەوە گەردونییەکان دەکات، بەھۆی بوونی کێشە لە بەشی سیستمی کۆمپیوتەرییەکەیدا لە کارکردن وەستاوە و چەند ڕۆژێکیشە سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و ھەوڵیشدەدەن یەکەی یەدەگی تەلسکۆبەکە بخەنە کار.


تەلسکۆبی ھەبڵ لە ٢٤ی نیسانی ١٩٩٠ەوە لەسەر خولگەیەک جێگیرکراوە و تا ئێستاش توانیوویەتی سەدان دۆزینەوە و پشکنینی گەردوونی بکات و ھەزاران وێنەی گەردوونیش بۆ سەر زەوی بنێرێتەوە.


بڕیاریشە لە کۆتایی ئەمساڵدا تەلسکۆبێکی نوێ ڕەوانەی گەردوون بکرێت و بە وردیی و توانایەکی بەرزی زانستی بەزترەوە دۆزینەوە گەردوونییەکان ئەنجام بدات.