فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری نەخۆشخانەی"ئیبن خەتیب"دەردەچێت

2021-04-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز


دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک فەرمانبەری نەخۆشخانەی "ئیبن خەتیب" دەرکرد .

بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەدوای روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغداد، دادگای لێکۆڵینەوەی رەسافە چەندین رێکاری لێکۆڵینەوەی گرتووەتەبەر و وتەی شایەتحاڵانی وەرگرتوە، ھەروەھا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی نەخۆشخانەکە دەرکردوە کە لە نێویاندا لێپرسراوی بەشی چاککردنەوە و لێپرسراوی بەرگری شارستانی و لێپرسراوی چاککردنەوەی بتڵە ئۆکسجینەکان و یاریدەدەری بەرێوەبەر ھەیە.

شەوی شەممە، بەھۆی تەقینەوەی بتڵێک ئۆکسجینەوە، ئاگرێکی بەھێز لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە بەغداد کەوتەوە و بەپێی دوایین ئامار، کە لەلایەن کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی روداوەکەوە ١٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.