براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ئەمساڵ راگەیەندرا و بەخشرایە چالاکوانێک و دوو رێکخراو.
لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ بڵاویکردەوە، خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ئەمساڵ، بەخشرایە ئەلیس بیالیاتسکی چالاکوانی مافی مرۆڤ لە بیلاروس و رێکخراوی میموریالی روسی بۆ مافی مرۆڤ و ناوەندی ئازادی مەدەنی ئۆکرانی.
لیژنەکە رایانگەیاند، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی نوێنەرایەتی کۆمەڵی مەدەنی دەکەن لە نیشتمانەکەیاندا و ساڵانێکە کاریانکردووە بۆ رەخنەگرتن لە دەسەڵات و پاراستنی مافی سەرەکی ھاووڵاتیان. ھەروەھا ھەوڵی جدییانداوە بۆ تۆمارکردنی تاوانەکانی جەنگ و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات.
ئەم ھەفتەیە راگەیاندنی براوەکانی خەڵاتەکانی نۆبڵ دەستیپێکردووە و بڕیارە رۆژی دووشەممەش براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئابوری رابگەیەندرێت.
ھەروەھا "ئانی ئارنو" نوسەری فەڕەنسی خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئەدەب و زانایەکی سویدیش خەڵاتی نۆبڵی بۆ پزیشکی و سێ زانایای تریش خەڵاتی نۆبڵیان بۆ فیزیا بردەوە.