ماوەی ١٢ رۆژە ئێران بەردەوام سنورەکانی برادۆست تۆپباران دەکات

2022-10-06   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ماوەی ١٢ رۆژە ئێران بە بەردەوامی ٨ گوندی سنوری برادۆست تۆپباران دەکات، بەوھۆیەشەوە دانیشتوانی ئەو گوندانە ئاوارە بوون، ھاوکات نزیکەی ٥٠٠ جوتیار زیانی ماددیان پێگەیشتووە و زیاتر لە ٥٠ خوێندکاریش لە خوێندن بێبەش بوون.