قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەبۆنەی جەژنی جەما-ی ئێزیدیەکان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکات و دەڵێت، "خوشک و برا ئێزیدییەکانمان دڵنیادەکەینەوە کە؛ بەردەوام دەبین لە پشتیوانیمان بۆ داوا رەواکانیان."
دەقی پەیامەکە...
بەبۆنەی ھاتنەوەی (جەژنی جەما)ی ئێزیدی گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و جیھان دەکەم، ھیوادارم لە کەشێکی پڕ لە ئارامیدا، رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی بەڕێبکەن.
لەم بۆنەیەشدا، خوشک و برا ئێزیدییەکانمان دڵنیادەکەینەوە کە؛ بەردەوام دەبین لە پشتیوانیمان بۆ داوا رەواکانیان بەتایبەت سۆراغکردنی بێسەروشوێنان و بەجینۆساید ناساندنی تاوانەکانی تیرۆریستان کە بەرامبەر بەئێزدییەکان ئەنجامیاندا.
ھەموو کاتێکتان جەژن بێت
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران