ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر روسیا رێککەوتوون

2022-10-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا رێککەوتن سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنن و جۆر و شێوازی سزاکانیش بڵاودەکەنەوە.

میدیاکانی ئەوروپا بڵاویانکردوەتەوە، لەکۆبوونەوەیەکی سەرجەم وڵاتانی ئەندامی  یەکێتی ئەوروپا کە لە چیک بەڕێوەچوو، باس لەو راپرسییانە کراوە کە روسیا لە چوار ھەرێمی ئۆرکراین ئەنجامی داوە جەختیانکردوەتەوە کە بەھیچ شێوەیەک دان بەو راپرسییانەدا نانێن و ھەموو ھەنگاوەکانی مۆسکۆش لەو چوارچێوەیە بە نایاسایی و پێشێلکردن یاسا نێودەوڵەتییەکان دەزانن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لە کۆبوونەوەکەیاندا لەسەر ئەوە رێککەوتوون سزای زیاتر بەسەر روسیادا بسەپێنن وەک کاردانەوەیەک لە بەرامبەر ئەوەی کە روسیا چوار ھەرێمی ئۆکراینی خستووەتە سەر وڵاتەکەی و لە داھاتوویەکی نزیکیشدا جۆر و شێوازی سزاکان بڵاودەکەنەوە کە زیاتر بوارەکانی بازرگانی و ئابووری دەگرێتەوە.