بەھۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی کەرکوک-لەیلان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.
سەڵاح سابیر بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی لەیلان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چوار کارمەندی نەخۆشخانەی لەیلان، کە دوو منداڵیشیان لەگەڵدا بووە و بۆ چوونە سەر دەوامەکەیان لە کەرکوکەوە بەرەو لەیلان رۆشتوون، بەڵام لەسەر رێگەی سەرەکی کەرکوک-لەیلان و لە نزیک کارگەی چیمەنتۆی کەرکوک، ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕاوە.
راشیگەیاند، بەھۆی رووداوەکەوە کارمەندێک و منداڵێک گیانیانلەدەستداوە و چوار کەسەکەی دیکەش، کە یەکێکیان منداڵە برینداربوون.