پەرلەمانتارێک گرفتەکانی بەردەم خەرجکردنی شایستەی جووتیاران چارەسەر دەکات

2022-10-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
د. نەرمین معروف غفور، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ لەگەڵ حەمید ئەلغزی، ئەمیدانی گشتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبووەوە و بەدواداچوونی بۆ خەرجنەکردنی شایستەی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان کرد.

د. نەرمین معروف غفور رایگەیاند، مەبەستی سەردانەکە بۆ بەدواداچوونی نووسراوی رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بوو وەک کۆتا رێکاری ئیداری تایبەت بە خەرجکردنی شایستەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦ بۆ ئەوەی ھیچ رێگری و دواکەوتنێک نەمێنێت لەبەردەم خەرجکردنی ئەو شایستە داراییانە.

دەشڵێت، خۆشبەختانە لەماوەی یەک مانگدا توانیم ھەموو ئاستەنگە کارگێڕی و یاساییەکانی بەردەم خەرجکردنی ئەو مافانەی جوتیاران چارەسەربکەم و کۆتایی بەم دۆسییە گرنگە بێنم کە چەند ساڵێکە بە ھەڵواسراوی مابۆوە.