تورکیا کوژرانی سەربازێکی و پۆلیسێکی وڵاتەکەی لە زاپ و عەفرین راگەیاند

2022-10-02   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
وەزارەتی بەرگری تورکیا، کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە ڕۆژئاوا و ھەرێمی کوردستان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان کە پلەبەرزە و فەرماندەیی پییادەیە بە ناوی "یوسف ئاتاش"، لە ناوچەیی زاپی ‌ھەرێمی کوردستان بریندار بووە و سەرباری ھەموو ھەوڵەکان بۆ رزگارکردنی ژیانی، بەڵام گیانی لەدەستداوە.

 ئەوەش لە کاتێکدایە رۆژی شەممە ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە" رایانگەیاند، لە ھەڵمەتێکی نوێی ھێزەکانیاندا چوار سەربازی تری سوپای تورکیا لە سنوری پارێزگای دھۆک کوژران و سەربازێکی تریش بریندار بووە.

ھاوکات وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ھێرشکی مووشەکی لە ناوچەی عەفرین لە بنکەی سەربازی "ئەل باب" ئەفسەرێکی پلەبەرزی پۆلیسیان کوژراوە.