ناتۆ ھۆشداری دەداتە روسیا لە بەکارھێنانی چەکی ئەتۆم

2022-10-02   |  
فۆتۆ: 
ڕێبوار
یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەمینداری گشتی ناتۆ ھەر بڕێک بۆ ئەندامی ئۆکراین پێویستی بە رەزامەندی سەرجەم ئەندامانی ناتۆیە، راوێژکاری سەرۆکی ئۆکراینیش دەڵێت تا ئێستا ١٠ وڵات پشتیوانییان بۆ بەئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ راگەیاندوە.

ئەمینداری ناتۆ  ئاماژەی بەوەکرد، ناتۆ بەشێک نیە لە ململانێکە ، بەڵام ھاوکاریکردنی ئۆکراین وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەرەکی ئەولەویەتی سەرەکییانە .

وتیشی، بە روونی بە ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیایان وتووە، ھەر بەکارھێنانێکی چەکی ئەتۆمی لێکەوتەی بێھیواکەری بۆ روسیا دەبێت و سروشتی ململانێکە دەگۆڕێت.

لەلایەکی ترەوە میخائیل بۆلودیاک راوێژکاری سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند،١٠ ئەندامی ھاوپەیمانی ناتۆ بە کردەوە پشتیوانییان بۆ بە ئەندامبوونی وڵاتەکەیان لە ناتۆ راگەیاندووە.

رۆژی ھەینی دوای ئیمزاکردنی پەیماننامەی لکاندنی چوار ھەرێمی ئۆکراین بە روسیاوە، سەرۆکی ئۆکراین بە رەسمی  داواکاری بە ئەندامبوونی وڵاتەکەی لە ناتۆ پێشکەش کرد.