پوتن نامەیەک ئاڕاستەی ھاوتا چینییەکەی دەکات
2022-10-01
|
رێبوار
ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا بە بۆنەی ٧٣مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری چینی میللی نامەیەکی ئاراستەی ھاوتا چینییەکەی کرد و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی ھەوڵەکانیان بۆ بونیادنانی سیستمێکی نوێی جیھانی.
پوتن لە نامەکەیدا بۆ شین جینپینگ سەرۆکی چین ئاماژەی بەوەکردوە، پەیوەندییەکانی چین و روسیا لە سایەی ھەماھەنگی ستراتیژی نێوانیان لە بەرەو پێشچوونی بەردەوامدایە و ئامادەن بەردەوامی بدەن بە دیالۆگ و کاری ھاوبەش لەپێناو بەرژەوەندی گەلی ھەردوو وڵات .
پوتن جەختیشی کردۆتەوە لەسەر پێویستی یەکخستنی تواناکانی روسیا و چین لەپێناو بونیادنانی سیستمێکی جیھانی کە زیاتر دیموکراتی و دادپەروەرتر بێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھەڕەشەکان و ئاڵنگارییە نوێکان.
|