تورکیا بڕیاری ڤلادمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بۆ لکاندنی چوار ھەرێمی ئۆکراین بە خاکی وڵاتەکەی ڕەتدەکاتەوە.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنقەرە ھەرگیز دان بە راپرسییەکانی روسیا بۆ لکاندانی چوار ھەرێمی "لۆھانسک و دۆنێتسک و زاپۆریژیا و خیرسوون" بە خاکی روسیاوە نانێت و بە بڕیارێکی نایاسایی لەقەڵەمی دەدات، ھەروەک ئەو راپرسییەی کە ساڵی ٢٠١٤ لە کریما ئەنجامدرا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پشتیوانی بۆ یەکپارچەیی خاک و سەروەری ئۆکراین دووپاتکردووەتەوە و رایگەیاندووە، پشتگیری ھەوڵەکان بۆ چارەسەری قەیرانی ئۆکراین دەکەن لەسەر بنەمای ئاشتی و دادپەروەرانە.