ئەمریکا ھەڕەشە لەو وڵاتانەدا دەکات کە دان بە راپرسییەکانی روسیا دەنێن

2022-10-01   |  
فۆتۆ: 
هەژار
ئەمریکا ھەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە دان بە راپرسییەکانی روسیا دەنێن بۆ لکاندنی چوار ھەرێمی ئۆکراین بەو وڵاتەوە.

ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا سەرکەوتنی راپرسییەکانی لە ئۆکراین راگەیاند و وتی لەئێستا بەدواوە ھەرێمەکانی دۆنیتسک و لۆھانسک و خیرسۆن و زاپۆریژیا بەشێکن لە خاکی روسیا و دانیشتوانەکانیشیان بە ھاوڵاتی روسی ئەژمار دەکرێن، جەختیشیکردەوە، پێویستیان بەوە نییە وڵاتانی جیھان دان بەو راپرسییانەدا بنێن یاخود نا.

لە بەرامبەریشدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا ھۆشداری داوەتە ئەو وڵاتانەی دان بەو راپرسییانەی روسیادا دەنێن و رایگەیاندووە، ھەر کەسایەتی و وڵاتێک دان بەوەدا بنێت کە ئەو چوار ھەرێمەی ئۆکراین بوونەتە بەشێک لە روسیا، لەلایەن ئەمریکاوە توندترین سزایان بەسەردا دەسەپێنرێت.