تۆپخانەکانی ئێران و تورکیا لە یەک کاتدا سنورەکانی برادۆستیان تۆپباران کرد

2022-10-01   |  
فۆتۆ: 
هەژار
تۆپخانەکانی ئێران و تورکیا لە یەک کاتدا چەند گوند و ناوچەیەکی سنوری برادۆستیان تۆپباران کرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تۆپخانەکانی ئێران ناوچەی بەربزین و بن گوندی پەڕێز و گوندی کەتینە و گوندی دەرھۆڵ-یان لە سنوری برادۆست تۆپباران کردووە، بەشێوەیەک ئێران لە ماوەی تەنھا پێنچ خولەکدا ٦٣ تۆپی ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە کردووە.

وتیشی، ھاوکات لەگەڵ تۆپبارانەکەی ئێران، سوپای تورکیاش لە رێگەی تۆپخانەکانییەوە ناوچەی ڕۆبی و ڕواڵ و گەلی ڕەش و تارستا و کەم کۆڕا-ی لە سنوری برادۆست تۆپباران کردوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، شەوی رابردو فڕوکەیەکی چاودێری سوپای تورکیا سێ جار لەسەر یەک بۆردومانی گوندی مێرستەکی لە قەزای ئامێدی کردووە و بەھۆیەوە زیانی زور بەر خانووی دانیشتووانی گوندەکە کەوتووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە.