وەزیری تەندروستی عێراق: ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنتڕۆڵکراوە

2022-10-01   |  
فۆتۆ: 
هەژار
وەزیری تەندروستی عێراق دەڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵکراوە و ژمارەی گیانلەدەستانیش بەو ڤایرۆسە لە ریزبەندی کەمترینەکانی جیھانداندایە.

(ھانی عقابی) وەزیری تەندروستی عێراق رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی رێکار و رێنماییەکانیان بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابەند نەبوونی ھاوڵاتیانیش وەک پێویست بەو رێکار و رێنماییانە، بەڵام توانیویانە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بە باشی کۆنتڕۆڵ بکەن، بە تایبەتیش پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاوڵاتیان ھۆکارێکی سەرەکی بووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە.

وتیشی، لەسەر ئاستی جیھان، عێراق لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کە ژمارەیەکی کەمی ھاوڵاتیانیان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.