ماوەی مانگێکە نرخی ئۆتۆمبێل لە ھەرێم نزیکەی ٢٠٠٠ دۆلار بەرزبووەتەوە
2022-09-30
|
کوردسات نیوز
ماوەی مانگێکە نرخی ئۆتۆمبێل لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٢٠٠٠ دۆلار بەرزبۆتەوە، خاوەنی پێشانگەکانی ئۆتۆمبێلیش ھۆکارەکەی دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبونەوەی کرێی گواستنەوە و ھێنانی لە وڵاتانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان. دەشڵێن، ئێستا بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل سستە و رۆژ لە دوای رۆژ نرخی ئۆتۆمبێل بەرزتر دەبێتەوە.
|