وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: لە ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر ھەرێم ئەمریکییەک کوژراوە

2022-09-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمریکا کوژرانی ھاووڵاتییەکی هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتەکەی لە ھێرشەکەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان پشت راستکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ھێرشە مووشەکییەکەی رۆژی چوارشەممەی ئێران بۆ سەر ھەرێمی کوردستان ھاووڵاتیەکی وڵاتەکەی کوژراوە و ئیدانەی پێشێلکارییەکانی ئێرانی بۆ سەر خاکی عێراق کرد.

پێشتریش کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ھێشتا رێنماییەکانی گەشتکردن لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق لە ئاستی چواردایە، کە داوا لە ھاوڵاتیانی ئەمریکا دەکات، گەشت بۆ عێراق نەکەن، بەھۆی تیرۆر و رفاندن و ململانێی چەکداری و مانگرتنی مەدەنی.

کونسوڵخانەی ئەمریکا داواشی لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردبوو، لە ناوچە بەئامانجگیراوەکانی وەک پردی و کۆیە و زڕگوێز و ناوچە سنوورییە کێشە لەسەرەکان دوور بکەونەوە.