ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ٤ دزیان دەستگیر کرد

2022-09-29   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان لەدوو کردەوەی جیاوازدا ٤ تۆمەتبار دەستگیرکران.

سێ لەتۆمەتبارەکان بەنای (د ، و ،ع) و(م ، ج ، ح ) و (ھ ، ھ، ئ)  دانیشتوی ناحیەی تەکیەی کاکەمەندن، باندێکێ دزیکرنیان پێکھێنابوو، لە شاری سلێمانی لەم شوێنانە دزیان کردبوو: لەمزگەوتی ڕەحمان، لە گەڕەکی کانی کوردە، لە مزگەوتی فیردەوس لە گەڕەکی ڕاپەڕین، لە مەحەلێکی چیمەنتۆو چەوولم کەخاوەنداریەتیەکەی دەگەڕێتەوە بۆ مامی یەکێک لەتۆمەتبارەکان، لەگەڵ دزینی ماتۆڕسکیلی ھاوڵاتیان.

لەکاتی لێکۆڵینەوەدا یەکێک لەتۆمەتبارەکان ئاشکرای کرد لەلایەن تۆمەتبار (ھ ، ھ ، ئ) دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەشڵێت، لەکردەوەیەکی دیکەی ھێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی تۆمەتبارێکی دیکە بەناوی (ج ، ئ ، ج ) ی دانیشتوی گەڕەکی پیرادییەکانی ناحیەی شۆڕشیان  دەستگیرکرد ، کەھەستاوە بە دزینی ماتۆڕسکیلی ھاوڵاتیان و پاش تەلەفکردن و پارچەپارچە کردنیان ویستوێتی لەبازاڕدا بیفرۆشێت.

ماتۆڕسکیلێک و چەندین پارچەی ماتۆڕسکیل کە دزرابوون لەلایەن تۆمەبارەکانەوە وە چەندین کەلو پەلی سەربازیش بەبڕیاری دادوەر لەلایەن ھێزەکانمانەوە دەستیبەسەردا گیراوە.