پنتاگۆن بەردەوامی ھاوکارییەکانی بۆ ھێزی پێشمەرگە دوپاتدەکاتەوە

2022-09-28   |  
فۆتۆ: 
شنیار
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پنتاگۆن" بەردەوامی ھاوکارییەکانی بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان دوپاتدەکاتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راپۆرتێکی سەبارەت بە ئەنجامی سەردانەکەی "سیلیست والندەر" یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ھەرێمی کوردستان بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنە کراوە کە لەنێوان  وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئیمزا کرا و دوپاتکراوەتەوە کە ئەو یاداشتانامەیە نەخشە رێگای ھاوبەشی نێوان پنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگەیە بۆ دیاریکردنی ھاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ ھێزی پێشمەرگە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو ئۆپراسیۆنانەی پێکەوە لە چوار ساڵی داھاتوودا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ئەنجامی دەدەن.

رۆژی ٢١ی ئەم مانگە ، وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد و لەڕێیەوە، ئەمریکا پابەندی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی رۆڵ و بەشداری ھێزی پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە لە تێکشکاندنی داعشدا.