گوندی سۆڵاوە لە گەرمیان دەوڵەمەندە بە بەردی بیناسازی

2022-09-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
گوندی سۆڵاوە لەبناری چیای خۆشکی لەسنووری ئیدارەی گەرمیان، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە بەردی بیناسازی کە دەتواندرێت بۆ بەرھەمھێنانی گەچ و چیمەنتۆ و دروستکردنی کاشی و بەردی نەقاڕ سوودی لێوەبگیرێت، بەڵام تائیستا وەک پێویست سوودی لێوەرنەگیراوە و نەتوانراوە کارگەیەکی تایبەتی بۆ دابمەزرێت.