منداڵێک لە قەزای حاجیاوا بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت
2022-09-27
|
کوردسات نیوز
منداڵێک لە قەزای حاجیاوای سنووری ئیدارەی راپەڕین کە تەمەنی نزیکەی دوو ساڵە بەدەست نەخۆشییەکی دەگمەنەوە دەناڵێنێت، سەرەڕای ئەوەی سەردانی چەندین پزیشکی لە ھەرێمی کوردستان و ئێران کردووە، بەڵام نەتواندراوە نەخۆشییەکەی دەستنیشان بکرێت، بە وتەی کەسوکارەکەشی چارەسەری ئەو منداڵە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانە.
|