بڕیارە بەم نزیکانە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رابگەیەندرێت

2022-09-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بڕیارە بەم نزیکانە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رابگەیەندرێت ، د.محەمەد سابیر بەڕێوەبەری دامەزراوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئامانجی دامەزراوەکە پاراستنی ئەرشیفی ژیانی سەرۆک مام جەلال و پەرەپێدانی بواری روناکبیریی و توێژینەوەی ئەکادیمییە لەسەر فکر و ژیان و سیاسەتی سەرۆک مام جەلال و مۆڵەتی رەسمیشی لە ھەردوو حکومەتی عیراق و ھەرێمی کوردستان وەرگرتوو.

یوسف زۆزانی ھاوڕێی دێرینی سەرۆک مام جەلالیش دەڵێت، ھەرچی بکەن ناتوانن مافی تەواو بە خەبات و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلال بدەن.